هه‌ولێر
هێرش ئه‌حمه‌د
رۆژنامه: له ماوه‌ی پێشوودا نامیلكه‌یه‌ك له‌سه‌ر پژاك بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا ناوی ئێوه وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك هاتووه، ئایا ئه‌وه راسته‌و به گشتی رۆڵتان له پژاك‌و په‌كه‌كه‌دا چۆن بووه؟
* ئه‌و نامیلكه‌یه زۆر شتی تێدایه كه راسته، هه‌ندێك شتی ناڕاستیشی تێدایه، ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر من نووسراوه وه‌كو یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، راسته، به‌ڵام زۆر براده‌ری تریش له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك بوون كه به‌داخه‌وه ئێستا هه‌موویان په‌رت‌و بڵاون‌و رووبه‌ڕووی ناكامی سیاسی له‌نێو پژاك بوونه‌وه، وه‌كو خۆم له ساڵی 1996ه‌وه په‌یوه‌ندیم به رێكخستنی نهێنیی په‌كه‌كه‌وه كرد، ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك كاری نهێنیم له كوردستانی ئێران به گشتی‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو زانكۆكانی ئێران كردووه، دوایی یه‌كسه‌ر رۆیشتم بۆ شاخ‌و له‌وێ بووم به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی په‌كه‌كه، ئامانجی من‌و زۆرێك له براده‌رانی تر كه ئه‌وكات هاتبوونه ناو په‌كه‌كه، ئه‌وه بوو كه وه‌ك ئیمكانێكی شیاو كه‌ڵك له په‌كه‌كه وه‌ربگرین، واته له‌وێ فێری كاری سیاسی، فیكری‌و رێكخستنی ببین‌و بۆ دواڕۆژی كوردستانی خۆرهه‌ڵات ببین به رێكخستنێكی به‌هێزو مۆدێرن، دیاره له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆكه بزانین زۆر هه‌ڵه بوو كه ئه‌و رێگه‌یه‌مان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام بۆ ئه‌و رۆژانه پێموایه تاكه رێگه بوو بۆ ئێمه، چونكه بۆشاییه‌كی زۆری فیكری، سیاسی، رێكخستنی له‌ناو خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بوو، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هیچ هێز‌و لایه‌نێكی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان پڕنه‌ده‌كرایه‌وه، ئێمه‌ش پێمانوابوو كه په‌كه‌كه به‌و ئیمكانات‌و هێزه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه، بۆیه ورده ورده له‌ناو په‌كه‌كه‌دا خۆمان سازده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین رێكخستنێكی باش‌و به‌هێزو هاوچه‌رخ بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ساز ببێت، تا گه‌یشتینه ساڵی 1999و به‌ڕێز ئۆجه‌لان گیرا، جوڵانه‌وه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندو گه‌وره‌تر بوو، هه‌ست‌و هیوای ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه درێژه پێ بده‌ین زیاتر بوو كه بتوانین ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌ی له‌ناو گه‌نجان‌و هه‌موو چین‌و توێژێك له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بوو پڕبكه‌ینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر فیكر‌و سیاسه‌تێكی تازه‌وه هێدی هێدی به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین كه خه‌باتێكی نوێ له خۆرهه‌ڵات ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌ر له ساڵی 1999وه ئێمه رووبه‌ڕوو بووینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ‌و جۆرێك به‌ربه‌ست دروستكردن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌وه، چونكه زۆر سه‌یر ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه رێگه‌یان نه‌ده‌دا كه ئێمه وه‌كو رێكخستنێكی سه‌ربه‌خۆ كار بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین، ته‌نها تا ئه‌و راده‌یه رێگه‌یان پێ ده‌داین كه ئێمه بتوانین شه‌ڕڤانی تازه‌و یارمه‌تیی مادی له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه‌و بیده‌ین به په‌كه‌كه، له‌وه زیاتر مه‌جالێك نه‌ده‌درا، به‌هه‌رحاڵ داخوازی‌و هانده‌ر زۆر بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه له كۆتاییه‌كانی 1998و دوایی له 1999دا هه‌ندێك بنكه بۆ ئه‌و جۆره خه‌باته، واته خه‌باتێك كه كاری پشتی جه‌بهه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵات پێبكرێت، له قه‌ره‌داغ سازبوو، له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا له ساڵی 2000، ئه‌و بنكه‌یه گوێزرایه‌وه بۆ قه‌ندیل‌و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه‌دا به‌ریَِوه‌به‌رایه‌تییه‌كی بۆ سازكرا، كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له 60 كه‌سی ئێمه، واته هاوڕێی خۆرهه‌ڵاتی‌و 60 كه‌سیش له هاوڕێیانی باكوور‌و باشووری خۆرئاوای كوردستان پێكهاتبوو، له ساڵی 2000دا كه بڕیاربوو ئێمه كاره‌كانمان له‌وێ ده‌ستپێبكه‌ین، كه كاره‌كانمان هه‌روه‌ك وتم، خه‌باتی به ئه‌ندام گرتنی گه‌ریلای تازه‌و یارمه‌تی مادی‌و كه‌ناڵ دۆزینه‌وه بۆ كار‌و چالاكی تایبه‌تی په‌كه‌كه بوو، ئه‌و كاره‌ش كرا. من بۆ خۆم ئه‌وكات یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه بووم‌و كاریشم به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئه‌وكاتی ئێران بوو، كه حه‌زناكه‌م ناویان بهێنم، چونكه ئه‌وكاته من له 2000ه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردستانی ئێران له‌و مه‌جلیسه بووم كه ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵیاندا كارم كردووه‌و ده‌توانم بڵێم بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رێكی پارتی كرێكارانی كوردستان كه خه‌باتێك به‌ناوی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كرا، پێی نوێنه‌رانی مه‌جلیسم بۆ ناو كاروباری سیاسیی كورد له پارچه‌كانی تر راكێشا، بۆ نموونه: قسه‌كردنی ئه‌وكاتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ میدیا تیڤیدا، تا چالاكییه‌كان گه‌یشته ئاستێك كه بڕێك زه‌ره‌ری به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و په‌كه‌كه گه‌یاند، له كۆتایی ساڵی 2000دا په‌كه‌كه منی له‌و به‌رپرسیارێتییه لابرد وه‌كو دوورخستنه‌وه له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، منیان ره‌وانه‌ی به‌شێكی تر له كار‌و خه‌بات كرد كه دووربوو له مه‌یدانی خه‌بات له ئێران، كه ئه‌مریكا هاته عێراق‌و حكومه‌تی سه‌دام رووخا، هه‌ڵچوون‌و ئه‌تمۆسفۆرێكی وا دروستبوو كه ئێستا ئه‌مریكا له‌وانه‌یه هێرش بۆ سه‌ر ئێرانیش بكات‌و په‌كه‌كه‌ش له‌ناو لیستی تیرۆردایه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا له په‌كه‌كه بدات، ئه‌وكات له‌ناو په‌كه‌كه دوو هانده‌ر هه‌بوو بۆ درووستبوونی پژاك، هانده‌رێكی هه‌واڵانی خۆرهه‌ڵات بوون به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا وه‌كو میكانیزمێك هاتووه‌ته ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا ده‌ست به كار‌و خه‌باتێكی جدیی نه‌كه‌ین، ئه‌و هه‌له مێژووییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین كه ده‌توانین وه‌كو میكانیزمێكی ده‌ره‌وه‌یی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین. هانده‌ری دووه‌میش په‌كه‌كه خۆی بوو كه ده‌یویست به سازكردنی جوڵانه‌وه‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئه‌مریكا بپارێزێت، چونكه وه‌كو وتم په‌كه‌كه له‌ناو لیستی تیرۆری ئه‌مریكادا بوو، بۆیه ده‌یویست به پێكهێنانی پژاك كه ئوپۆزسیۆنێكی دژ به ئێران ده‌بێت، له هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئه‌مریكا خۆی بپارێزێت‌و ئه‌و كاره‌ش كرا، ئه‌وكاته‌ی كه كۆنگره‌ی پژاكمان گرت، من په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی پژاكم له عێراقدا به‌ده‌سته‌وه بوو، چه‌ند جارێكیش ئه‌وه‌م پێ سپێردرا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان دابنیشم‌و شه‌فاعه‌ت بۆ په‌كه‌كه بكه‌م، به‌رله‌وه‌ی ئێمه‌و ئه‌مریكا دۆستایه‌تییه‌ك دروستبكه‌ین، یه‌كه‌م هه‌نگاومان له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌وه بوو كه وه‌كو پژاك شه‌فاعه‌تی په‌كه‌كه بكه‌ین به‌وه‌ی كه ئێمه هێزێكی گه‌وره‌ین‌و خوازیاری ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌ین له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك چۆن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌كه‌دا بكات، هه‌مان ئامانجمان هه‌یه‌و ده‌توانین وه‌كو په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بین بۆیان، واته ئه‌و دوو هانده‌ره له‌پشت سازبوونی پژاكه‌وه هه‌بوو كه هه‌ڵبه‌ت هانده‌ری دووه‌م سه‌ره‌كیتر بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوایه هیچكات له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رێگه به سازبوونی پژاك نه‌ده‌درا، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوردستانی خۆرهه‌ڵات، كه وه‌كو وتم پژاك ببێته هێزێكی شه‌فاعه‌تكار له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان‌و په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆر بێته ده‌ره‌وه، كه سه‌ری نه‌گرت‌و ئێمه‌ش كه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئیدی ناتوانین كاری سه‌ربه‌خۆی فیكری‌و سیاسی‌و رێكخستنی بكه‌ین، زیاتر له‌وانه‌ش ئه‌و هه‌موو دووگماییه‌و ئه‌و هه‌موو قاڵبه‌ی كه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا بوو، ناتوانین له ده‌ستی رزگار ببین‌و ناچاربووین له پژاك بێینه ده‌ره‌وه‌و جیابوونه‌وه‌مان رابگه‌یه‌نین، ده‌توانم بڵێم ئێستا له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كه پێكهێنه‌ری پژاك‌و كاری نوێی سیاسی بوون له خۆرهه‌ڵات، جگه له دوو براده‌ر كه‌سی تر له‌وێ نه‌ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه: رۆڵی ئێوه له دامه‌زراندنی پژاكدا چی بوو؟
* كاتی رووخانی رژێمی به‌عسی عێراق تا كۆتایی مانگی 8ی 2003 له سوریا بووم، ئه‌وكات عوسمان ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ من كرد كه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شاخ‌و ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوردستانی ئێران سازبكرێت‌و من له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا بتوانم رۆڵێكی ئه‌كتیڤم هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییه گه‌ڕامه‌وه بۆ قه‌ندیل، كاتێك مه‌سه‌له‌كه‌م زانی دیتم سازبوونی پژاك وه‌كو هانده‌رێك بوو بۆ ئێمه، جا به‌ناوی پژاك یان هه‌ر ناوێكی تر بێت، بۆ ئێمه ئاواتێكی له‌مێژینه بوو كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان سازبكرێت، به‌ڵام كاتێك هاتمه قه‌ندیل دیتم من وه‌كو خۆم، پێشموابوو زۆر براده‌ری تریش ده‌مانویست كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌پشتی په‌رده‌وه وه‌كو وتم، هانده‌ری تر هه‌بوو كه كارتێك بێت بۆ ئه‌مریكییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه كه زۆر سه‌ره‌كی‌و گرنگ بوو، چونكه با له‌بیری نه‌كه‌ین چه‌ند رۆژ به‌ر له لێدانی به‌عس‌و سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و ناوچه‌ی هه‌ورامانیان موشه‌كباران كرد كه ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌و‌و تیرۆریستانه‌ی لێ‌بوو، جا ئه‌م ترسه‌ش له‌ناو په‌كه‌كه هه‌ر هه‌بوو، كه نه‌كا ئه‌مریكا لێی بدات، هانده‌ری هه‌ره به‌هێز ئه‌وه بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، پژاك وه‌كو كارتێك دژ به ئێرانیش به‌كاربێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریكییه‌كان په‌كه‌كه‌و پژاكیان به ره‌سمی ناسی، ئه‌وكاته په‌كه‌كه ده‌توانێت پژاك وه‌كو كارتێكی فشار له‌سه‌ر ئێران به‌كاربهێنێت له زۆر رووه‌وه، چونكه ده‌زانین په‌كه‌كه به درێژایی مێژووی ته‌مه‌نی خۆی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ندێكجار ته‌سك، هه‌ندێكجاریش زۆر به‌رفراوان بووه، به‌ڵام من پێموایه ئێستاكه پژاك كارتێكی باشه كه دژی ئێران به‌كاربێت، كه ده‌بینین پژاك به‌رده‌وام وه‌كو كارتێك دژی ئێران به‌كاردێت.
رۆژنامه: هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ئێوه له پژاك‌و ئامانجتان له دامه‌زراندنی پژاكی نوێ چی بوو؟ هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گروپ‌و گه‌ریلای خۆرهه‌ڵاتی وازیان له‌و حیزبه هێناوه، هۆكاری ئه‌و دابڕانانه چییه؟
* ده‌توانم بڵێم په‌كه‌كه تا ساڵانی 1995و 1996 ته‌نانه‌ت تا 1999ش هێزێكی نه‌ناسراو بوو بۆ كوردستانی ئێران، یانی ئێمه وامانده‌زانی له گۆڕه‌پانی كوردستاندا یه‌كه‌م هێزه، له راستیشدا له رووی هێز‌و تواناوه یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام تا كه‌سێك نه‌چێته ناو سیستمی په‌كه‌كه‌وه ناتوانێت بیناسێت، په‌كه‌كه له باری فیكرییه‌وه دۆگمه، واته ده‌ڵێت یان ره‌ش یان سپی، ئه‌وه بۆ ئێمه قبوڵ نه‌ده‌كرا وه‌كو ناكۆكییه‌كی فیكری كه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌مانبوو، ئێستا چ به‌ناوی پژاك بووبێت یان ناوێكی تر، ناكۆكیی سه‌ره‌كیمان فیكری بوو، ئیدی نه‌مانده‌توانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و فیكره دۆگمه له‌ناو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا خۆمان ببینینه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی پێویسته زۆر پلۆرال بێت، له حاڵه‌تێكدا ئێمه له كارماندا زۆر به‌ره‌وڕووی كۆسپ‌و هێڵی سوور ده‌كراینه‌وه‌و رێگه‌مان پێنه‌ده‌درا كاروباری سیاسی‌و راگه‌یاندن‌و رێكخستن‌و دیپلۆماسی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و به‌رفره‌ترو دیموكراتیك به‌رینه پێشه‌وه، به‌شێكی تریشی له راستیدا پژاك تا رۆژی ئه‌مڕۆش هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان نییه‌و په‌كه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی راست‌و دروستی له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا بێت، پرۆژه‌یه‌كی نه‌بووه‌و نیه‌تی، پژاك وه‌كو خه‌نجه‌رێك دروستبوو كه دوو ده‌می هه‌بوو، كه یه‌كێكیان بۆ ئه‌مریكاو یه‌كێكیان بۆ ئێران به‌كاردێت، ئه‌مڕۆ وه‌كو ئێمه ده‌بینین، ئه‌گه‌ر بڵێین شه‌ڕی چه‌كداریی نه‌كراوه، شه‌ڕی چه‌كداریی زۆر زۆر كراوه، كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات زۆر زیاتر له پژاك شه‌ڕی چه‌كدارییان كردووه، ئه‌گه‌ر بڵێین پژاك یان په‌كه‌كه تازه‌گه‌رییه‌كیان هێناوه‌ته ناو خه‌باتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، هیچ راست نییه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی چه‌كداریی تازه‌گه‌رییه، به‌ر له ئه‌وان كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات به ده‌یان‌و سه‌دان شه‌ڕی قورسیان كرد له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌ڵام ئایا كۆماری ئیسلامی‌یان پێ رووخا؟ له حاڵه‌تێكدا ئه‌وكاته ئاوانتاژێكی زۆر گه‌وره‌تریش هه‌بوو، شه‌ڕی عێراق هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ئه‌وه بۆ خۆی یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بوو كه ده‌بوایه ئێرانیان پێ بڕووخاندایه، به‌ڵام ئایا ئێرانیان پێ رووخا؟ نه‌ك هه‌ر ئێران نه‌ڕووخا، به‌ڵكو ئه‌و شه‌ڕه چه‌كدارییه توانی كوردستان زۆر زۆر میلیتاریزه‌تر بكات‌و زۆر زیاتر بكه‌وێته ژێر حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ئێستا پژاك یان په‌كه‌كه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ی رابردوودا كارده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت دیسان كوردستان میلیتاریزه ببێته‌وه‌و دیسان له ئاوه‌دانی بێبه‌ش بكرێت‌و مه‌یدانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات ئاڵۆزی‌و نائه‌منی تێدا ببێت، ئه‌و كاره به‌ناوی به‌رگریی ره‌واشه‌وه ده‌كرێت، كه پێموایه هیچ ره‌وا نییه، چونكه ئه‌و رێك سه‌ر سنووره‌كانی گرتووه، به‌شه‌ڕهاتن له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازی هێزی ئینتزامی یان چه‌ند پاسدار‌و به‌سیج‌و وه‌ك ده‌ڵێن جاشدا، پێی ناڵێن به‌رگریی ره‌وا‌و شه‌ڕی چه‌كداریكردن له‌گه‌ڵ رژێمێك به‌و گه‌وره‌یی‌و زلهێزییه‌وه، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و شه‌ڕانه زیاتر بوار خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی خراپتر‌و دڕندانه‌تر له‌ناو خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا بجوڵێته‌وه، به گشتی ئه‌مانه ئه‌و ناكۆكییانه بوون كه له په‌كه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی رووبه‌ڕوو بووین، زانیمان په‌كه‌كه ئێمه وه‌كو كارتێك به‌كارده‌هێنێت، كه هه‌ر واشبوو، له حاڵه‌تێكدا ئێمه دژی شه‌ڕی چه‌كداریی بووین، ئێمه دژی ئه‌وه بووین كه جوڵانه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بكرێت، بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه ئێمه بۆ كوردستانی ئێران ده‌مانویست، بزوتنه‌ویه‌كی سیاسی‌و هاوچه‌رخی دیموكراتی لیبراڵ بوو، كه بتوانێت بۆشایی فیكری‌و سیاسی‌و رێكخستنی پڕبكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌شنه جوڵانه‌وه‌یه‌ی په‌كه‌كه بۆشاییه‌كه‌ی زۆرتر كرد، ده‌توانم بڵێم هانده‌ره‌كانی جیابوونه‌وه له په‌كه‌كه زۆر بوون، هانده‌ری ئێمه ئه‌وه‌بوو كه په‌كه‌كه بكه‌ینه ئیمكانێكی شیاو بۆ كاری سیاسی، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت ناتوانێت بۆ ئێمه ببێته ئه‌و ئیمكانه، بۆیه جودابووینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ئه‌و هێز‌و تواناییه‌ی هه‌مانبوو به‌گه‌ڕمانخسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كارێكی سیاسی بكه‌ین، كه‌سانێكیش هه‌بوون كه له شۆڕش ماندوو ببوون، 20- 30 ساڵ له چیا بوون، كه‌مئه‌ندام بوون‌و كاری سیاسی‌یان پێ نه‌ده‌كرا، یا ئیمكاناتی كاری سیاسی‌یان پێ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه جیابوونه‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆیی په‌كه‌كه هه‌بوو، ده‌توانم بڵێم زۆرێك له هاوڕێیانی باكووری كوردستان ناكۆكییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، دوای گرتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان شه‌ڕی ئه‌وه هه‌بوو كه كێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م بێت له‌ناو په‌كه‌كه‌دا، ئه‌و شه‌ڕه به‌تایبه‌ت له‌نێوان عوسمان ئۆجه‌لان‌و سه‌ركردایه‌تیی تردا بوو. عوسمان ئۆجه‌لان خۆی به ریفۆرمیست‌و نوێخواز ده‌زانی‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه ده‌بێت له‌دوای ئه‌و خاوه‌نی په‌كه‌كه بێت، ئه‌و به‌و شێوه‌یه نزیكی مه‌سه‌له‌كه ده‌بووه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆرهه‌ڵات زۆر جیاوازبوو، له‌ناو براده‌رانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیشدا هانده‌ری جۆراوجۆر هه‌بوو بۆ جودابوونه‌وه له په‌كه‌كه، هه‌ندێك ده‌یانویست ژیانێكی ئاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وڕۆیانه ده‌ستپێبكه‌ن، پێیانوابوو شۆڕش هه‌ڵه‌یه‌و خه‌باتی سیاسی ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه له‌ناو ئه‌وانیشدا كه‌موكورتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه وه‌كو یه‌كه‌م گروپی رێكخراو كاتێك له په‌كه‌كه جیابووینه‌وه، هانده‌رمان ته‌نها كاری سیاسی بوو، ئه‌وه‌بوو كه درێژه به كار‌و خه‌بات بده‌ین به‌قه‌ده‌ر توانای خۆمان.
پرۆفایل
- ساڵی 1970 له شارۆچكه‌ی جوانڕۆی پارێزگای كرماشان له‌دایكبووه.
- به‌كالۆریۆسی (ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) له زانكۆی سنه‌و ماسته‌ری (ئیلاهیاتی) له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
- 1985 وه‌ك چالاكێكی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كاری سیاسی ده‌ستپێكردووه.
- 1996 چووه‌ته ناو PKK.
- یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك.
- له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی پێشووی (یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان)یان دامه‌زراندووه‌و سكرتێری ئه‌و پارته‌یه.