اتحادیه دمکراتیک کردستان و سه سال فعالیت مستمر سیاسی
محمد خوش چهره
اگر همواره به مانند گذشته بیندیشید همیشه همان چیزهایی را به دست می آورید که تا بحال کسب کرده اید. ( فاینمن)
اتحادیه دمکراتیک کردستان در تاریخ 20/5/2008 وارد چهارمین سال فعالیت خود شد و در مدت سه سال از تاریخ تشکیل سازمان فعالیت سیاسی خود را به حوزه های دیپلماتیک و آموزش نیروهای جوان معطوف داشته و با وجود مشکلات فراوان توانسته است فعالیت های موفقیت آمیزی را داشته باشد. و با تلاش روز افزون به پایگاه واقعی خود نزدیک‌تر شود در این نوشتار قبل از ورود به تشریح فعالیت سیاسی سازمان لزوم تشریح فلسفه وجودی سازمان، شرایط و موقعیت تشکیل سازمان در بُعد جهانی و منطقه ای و کردستان و الزامات تشکیل شدن حرکتی نوین با رویکردی ن‌و و هم عصر با پیش‌رفت های جهانی در کلیه موارد سیاسی، فرهنگی، اجتماعی و اقتصادی در جامعه امروزین شرق کردستان وهمچنین با وجود احزاب قدیمی در عرصه، تشریح خواهد شد.
جهان در آستانه قرن بیست و یکم با تعریفی ن‌و از تمدن بشری مواجه شد و نیروی رانش دو قطبی با فروپاشی دنیای ایدئولوژیک چپ و فرو ریختن دیوارهای تنگ و محصور کننده فکری، جای خود را به نیروی ربایشی صلح جهانی و گفتمان دمکراسی داد. خصوصیات نیروی جدید حاکم بر قرن بیست ویکم ضمانت اجرایی شدن اصول دمکراسی و تحقق تمدن دمکراتیک در جهان را دارا خواهد بود. پیش‌رفت جوامع مختلف بشری از لحاظ زیست اقتصادی و اجتماعی باعث تغییر رویکرد فرهنگی و گرایش و تلاش به سوی همگرایی و در عین حال اعتقاد و احترام به کثرت گرایی فکری در جهان شده است. تغییر فرهنگ و گفتمان حاکم بر جهان در آستانه این قرن باعث بروز تغییرات بنیادین در کلیه ابعاد زندگی انسانی شده است. بنیان این تغییرات نگرش و رویکردی نوین در روابط ملی و بین المللی حاصل از گسترش و وابستگی اقتصاد جهانی می باشدکه توسعه اقتصاد مستلزم صلح، آرامش، امنیت و رفاه اجتماعات انسانی و در عین حال روابط متقابل دوستانه و رقابتی است که همین نوع روابط با استلزام به رعایت حقوق بین المللی و احترام به حاکمیت ملی در روابط بین المللی باعث وابستگی تنگاتنگ جامعه جهانی به هم شده است.
روابط بین المللی همگام با پیش‌رفت علوم و تکنولوژی حاصل از آن باعث تبادل و گسترش افکار مختلف و گوناگون در سطح جهان شده است و تبادل اطلاعاتی برخواسته از فناوری و گسترش علوم و تکنولوژی اطلاعاتی باعث تبادل افکار جهانی و شکل گیری فرهنگی نوین در نگرش و رویکرد به زندگی انسانی در عصر حاضر گشته است.
نگرش به رویکرد فرهنگی ن‌و، گفتمان دمکراسی خواهی، امنیت اجتماعی و رفاه اقتصادی حاصله از آن باعث تغییرات گسترده در جهان کنونی شده است فرهنگ نوین بر مبنای علم گرایی و با رویکری نسبی گرایی حصار های تنگ فکری و ایدئولوژیکی حاکم بر جهان را در سده های گذشته در هم شکسته و با رسوخ تمام گیر ...
درێژه‌ی بابه‌ت...رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای ناوه‌ندی له به‌رده‌قاره‌مان(باینجان) به‌رز و پیرۆز راگیرا
له دوا نیوهرِۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 25-5-2008 به بۆنه‌ی ساڵرۆژی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، له باره‌گای ناوه‌ندی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده قاره‌مان رێوره‌سمێك له دۆخێكی ئه‌منیدا بهرِێوهچوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگی و له‌سه‌ر پێ راوه‌ستان بۆ پیشاندانی رێزی ئاماده‌بووان بۆ یادی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاش ئه‌وه بهرِێز " مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری" گوتاری به بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌ش كرد و وتی كه:
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له زۆر قۆناغی ئاسته‌م خۆی ده‌رباز كردووه، ئه‌زموونی سیاسی ده‌ریده‌خات كه ئه‌و كاره كه ئێمه كردوومانه و ئه‌و قۆناغه كه ئێمه برِیومانه و وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناغه و دوایش رێباز و رێگه‌ی سیاسی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه مهزنایهتییهكه كه له مێژووی كوردستان دا ده‌توانیم بڵێم كه‌م وێنه ، مه‌گه‌ر له جیله‌كانی داهاتوو دا شتی وا بكرێ.
وتیشی: له واقیعدا له‌م سێ ساڵه به دروست بوونی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بینیمان كه هیچ حیزبێك له رۆژههلاَتی كوردستان نه‌ما كه تووشی جۆرێك له ئاڵۆزی فیكری و رێكخستنی و سه‌رلێشێواوی له‌ناو ریزه‌كانی خۆی نه‌بێ. واته ئه‌و قسه وباسانهی كه ئێمه سێ ساڵ لهمهوپێش له راگه‌یاندنه‌كانی خۆمان و راگه‌یاندنه‌كانی باشووری كوردستان بلاَومان كردوه‌ته‌وه و باسمان لێوه‌كردوه، ئهمرِۆ و ئێستهكانه ده‌بینین كه حیزبه‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان هه‌موو تووشی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن كه ئێمه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای جیابوونه‌وه‌مان له پارتی كرێكارانی كوردستان باسمان لێوه‌ده‌كرد.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه دروشم و دیسكۆرسی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێستا ئه‌و دروشم و گوفتمانانهیه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان هێنامانه ناو كار و خه‌باتی سیاسی كوردستانه‌وه. به خۆشحاڵییه‌وه له‌م سێ ساڵه‌دا ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه ئه‌زموونی سیاسیمان له خه‌باتی سیاسی دا كه‌متره نه‌كو هیچ شتێك تووشمان نه‌بوو به‌ڵكو توانیمان له نێو ئه‌و
درێژه‌ی بابه‌ت...| عوسمان جه‌عفه‌ری: پژاك تا ئه‌مڕۆش هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان نییه |
|
هه‌ولێر رۆژنامه: له ماوه‌ی پێشوودا نامیلكه‌یه‌ك له‌سه‌ر پژاك بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا ناوی ئێوه وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك هاتووه، ئایا ئه‌وه راسته‌و به گشتی رۆڵتان له پژاك‌و په‌كه‌كه‌دا چۆن بووه؟ |
عوسمان جەعفەری: ئەوەی پەژاك دەیكات لەبەژەوەندی ئێرانە و زەرەر لەگەلی كورد دەدات
سازدانی:هیلال ئیبراهیم
كوردستان راپۆرت: بۆچی كێشەی پەكەكە و هەرێمی كوردستان پەرەی سەندووە و هەندێكجار ئاستێكی نێودەوڵەتیشی وەرگرتووە؟
عوسمان جەعفەری: خوێندنەوەی ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هەیە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یان كێشەی كورد‌و مەسەلەی پەیوەندیدار بەكێشەی كورد، سیستمی نوێی جیهانی كەئەمریكا بەڕێوەبەرایەتی دەكات و ئەو پرۆسەیەی كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە كە زۆر شت و ئاڵوگۆڕی گەورە لەنێو خۆیدا دەگرێتەبەر، قورسایی كوردە، هەرچەند زۆر كەس پێیوایە كە ئاستەنگی زۆر گەورە لەبەرامبەر ئەم پرۆسەیەدا هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆش پێموانییە ئاستەنگی زۆر گەروە و جدی هاتبێتە پێش ئەم سیستمی نوێی جیهانییە، لەنێو ئەم سیستمی نوێیە كە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژرێت، كورد بریتییە لەگرنگترین لایەنەكان و بەبێ كورد پێموانییە ئەو پڕۆژەیە تەواو بێت و سەقەتە، پێشموانییە كە ئەوانەی ئەم پڕۆژەیە دەبەن بەڕێوە دەیانەوێ كۆتایی پێ‌بێنن، واتە كورد فاكتەرێكی ئەساسییە لە بەدیهێنانی ...
درێژه‌ی بابه‌ت...یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان په‌لاماره‌کانی قامیشلو و وان ئیدانه ده‌کا
بۆ جارێکی تر حوکومهتانی دژ به کورد و فاشیستی ناوچه‌که، که هه‌موو جار بۆنه و یاد و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌خه‌نه به‌ر ده‌سرێژی ئه‌وجار شادومانی و خۆشحاڵی خه‌ڵک به کوشتن و خوێن ده‌سێننه‌وه، دیسانه‌وه وه‌ک زۆر جاری دیکه ده‌ستی ره‌شه‌کوژی و ژینۆسایدی به‌عسی سوریا و حوکومه‌تی فاشیستی تورکیا جه‌ژنی پیرۆز و هێمای نه‌ته‌وه‌ی کوری واته جه‌ژنی نه‌ورۆزیان به خوێنی گه‌له‌که‌مان کرده ئه‌سه‌ف و خه‌مێکی گه‌وره‌ی تر بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یان که له قامیشلوی رۆژئاوامان و له وان ی باکوورمان کردیان و سێ ی که‌سیان شه‌هید کرد و به ده‌یان که‌سی تریان بریندار کرد، ئه‌مه بۆ ئێمه کورد نه‌ک هه‌ر قه‌بووڵ ناکرێت به‌ڵکو ده‌بێ یه‌ک هه‌ڵوێست ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربڕین و دوابکهین تا بانیان و تاوانبارانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زینه بگه‌نه سزای خۆیان.یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان په‌لاماری دڕندانه‌ی حوکومه‌تی تورکیا و به‌عسی سوریا بۆ سه‌ر کوردان ئیدانه ده‌کا و له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته بنه‌ماڵه و که‌س و کاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه ده‌کا.له‌م ڕووه‌وه داواکارین له هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان پرۆتیستۆی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤایانهیه بکه‌ن و هاوکات ده‌نگی ئه‌م گه‌لی چه‌وساوه‌یه بگه‌یه‌ننه شوێنی شیاو و یه‌ک ده‌نگ داوابکه‌ین له رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوه‌گه‌لی په‌یوه‌ندیدار پێداچوونه‌وه‌ی و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویستی ئه‌م رووداوه بکه‌ن.جارێکی تر پرۆتیستۆی ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه ده‌که‌ین.
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
22/3/2008
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و حوکمه به حوکمێکی نایاسایی و نامرۆڤانه ده‌زانێ و داواده‌کا سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان له هه‌مبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و دژی ئه‌و حوکمه ناڕه‌وایه راوه‌ستن تا ئازادی و رزگار کرانی ناوبراو له‌ده‌ست هێزه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا.
زه‌ق کردنه‌وه ناکۆکییه‌کانی نێوان باڵــــــــــهکانی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و
کـۆکردنهوهی زۆریــنهی ده‌نـگ
زه‌رده‌شت ـــ سه‌لاسی باوه‌جانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و حوکومه‌ته، به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و له قۆناغه جۆراوجۆره‌کان دا تاکتیک گه‌لێکیان به کار هێناوه تا نه‌ک خه‌ڵک بهێننه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڵکو مێشک و بیری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رقاڵ بکه‌ن به قسه‌وباسی هه‌ڵبژاردن، ملمڵانێ ی لایه‌ن و جیناحه‌کانی ناو حوکومه‌ت و ئاکامه‌کانی ئه‌م ره‌وته.
بێ‌شک له‌و کاته‌وه ڕا که باڵی ریفۆرمخواز خۆی به‌هێز کرد، سه‌رده‌مێک بوو که سه‌رکوت و سانسۆڕێکی زۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دا زاڵ بوو، ئه‌م سانسۆڕ و سه‌رکوت و ده‌نگ بڕینانه کارتێکه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه داده‌نا، بهرههڵسهتکاران که زۆرتر رۆڵی رووناکبیریان له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گێڕا به نیسبه‌ت تاک بوونیانه‌وه زۆر به سانایی به شێوه‌ی فیکری و ته‌نانه‌ت فیزیکیش له ناوده‌چوون، که واته هێزێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به سانایی له ناوده‌چوون یاخود رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا که بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و ساحه‌یه‌کی به‌رفراوانی زه‌یینی و جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان کۆکه‌نه‌وه و وه‌ک هێزێک بتوانن له‌به‌رامبه‌ر حوکومه‌ت و سیستمی زاڵ دا راوه‌ستن. ئه‌مه‌ش هۆکار بوو تا رۆحی ره‌خنه و بهرههڵسهت دژی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌هه‌مووی کرده‌وه و به‌رنامه نایاساییه‌کانیه‌وه گه‌شه‌نه‌کات، ئه‌مه‌ش قۆناغێک بوو تژی له سه‌رکوت و کوشتنی رووناکبیران و ئه‌و چینه له خه‌ڵک که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیستم و حوکومهتهیان پێ بوو. زاڵ کردنی که‌ش و هه‌وای سه‌رکوت و سانسۆڕی فیزیکی و فیکری رێگه‌ی به خه‌ڵک و ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵک نه‌ده‌دا که له دژ حوکومه‌ت یان وه‌ک بهرههڵسهتکارێک ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌ساسی و بناغه‌یی ئاراسته‌ی ئه‌و حوکومه‌ته بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاقار به‌ره‌و شوێنێک ملی ده‌نا که پێویستی ده‌کرد ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دژی سیستمن وناوێرن ناره‌زایی خۆیان ده‌رببڕن له بواری ده‌روونی و رۆحییه‌وه به‌تاڵ بکرێن. چونکو به کۆ بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان
درێژه‌ی بابه‌ت...به‌رنامه و پهیرِهوی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان

پێشه‌كی:
به ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی 21، خولێكی نوێ به ناوی خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك هاتۆته ئاراوه و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا وه‌كو بناغه‌ی ئه‌م خوله گۆرِانكاری ریشه‌یی له پێكهاته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان پێك هێناوه. پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و په‌یوه‌ندی بۆ هه‌مووان ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه كه هه‌ر چه‌شنه زانیاریه‌ك به ده‌ست بهێنن و به سه‌رده‌می سنووردار كردنی زانیاریه‌كان بۆ چینێكی كه‌مینه كۆتایی بهێنن. به‌م جۆره ده‌روویه‌ك كراوه‌ته‌وه بۆ گۆرِانكاری بناغه‌یی له پێكهاته زه‌ینییه‌كانی تاك و ئاكار و هه‌ڵس و كه‌وتی له كۆمه‌ڵگا دا. چیدی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌و چوارچێوه و سنوورداركردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆریترهكانی باڵاده‌ست ئازاد بوون و هه‌ل و مه‌رجی رۆشنبیری و وشیارییان بۆ ره‌خساوه.
پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان له‌م خوله نوێیه‌دا، تاوتوێكاریهكانی پێشوو لهمهرِ كۆمه‌ڵگا و چینه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كلیشه زه‌ینیانه و سیسته‌مه‌كانی گرێدراوی ئه‌وانی وا لێ كردووه كه ئاورِێك بۆ دواوه بده‌نه‌وه و تۆزێك له خۆیان بكۆڵنه‌وه. هه‌وڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ نوێكردنه‌وه و درێژه‌دان به ژیانی خۆی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شان و له به‌ریه‌ك چوونی ریال سوسیالیزم، ده‌ره‌نجامی ئه‌م ره‌وته‌ن.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه زانیویه‌تی چیدی به رێكرده ئیستیعماریه كلاسیك و نوێیه‌كانی خۆی ناتوانێ له‌و قه‌یرانانه‌ی كه هاتوونه سه‌ر رێگای و بووبن به له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئامانج و ویسته‌كانی، تێپهرِ بێت، له سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامه‌كانی
درێژه‌ی بابه‌ت...محه‌مه‌د خۆش چێهره: ئاڵۆزی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نێو حوکومه‌تی ئیسلامی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی له ئاست میدیا گشتییه‌کان باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ
گفتوگۆی رۆژنامه‌ی هیوای نوێ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی و هه‌نووکه‌یی له ئێران کوردستان به‌گشتی که‌به شێوه‌ی ژێره‌وه‌یه:
هیوای نوێ: ئێران به گشتی له هه‌ل و مه‌رجێکی ته‌نگی ده‌ره‌کی دایه له هه‌مانکاتدا حاڵه‌تی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می حوکومه‌تی ئیسلامی دۆخێکی ده‌گمه‌ن له ئێران زاڵ کردوه، کێشه له ناو باڵه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی زه‌ق تر بووه‌ته‌وه و گۆڕانی نگاتیڤی به‌خۆوه بینیوه، پرسیارم ئه‌وه‌یه ئایا ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوخۆیی ئێران له‌م هه‌نووکه‌دا به ئاسایی و ساخته‌ده‌زانن یا به‌پێچه‌وانه‌وه ناوه‌ڕۆکیش به‌وشێوه‌یه؟ به‌گشتی لێکدانه‌وه‌تان چۆنه؟
محه‌مه‌د خۆش چێره: کێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی و که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شتێکی واقیعییه و ئاڵۆزییه‌کی یه‌کجار توندیش له‌نێوانیان دا هه‌یه که ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م کێشه و ئاڵۆزییانه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا زه‌قتر ده‌بێته‌وه، دیاره ئاڵۆزی وکێشه له نێوان دوو باڵی جیاوازی سیاسی و ره‌قیب دا که مه‌به‌ستیان ده‌سه‌ڵاتخوازی و گه‌یشتن به کورسی ده‌سه‌ڵاته، شتێکی سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا ده‌یبینین کێشه و ئاڵۆزییه‌کی نائاساییه که به‌چاوخشانێک به مێژووی چه‌ندساڵه‌ی رابردووی ئاڵوگۆڕبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو باڵه‌کانی نێوخۆی حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران دا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که باڵی ئوسوڵگه‌را که ئێستا له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
