زه‌ق کردنه‌وه ناکۆکییه‌کانی نێوان باڵــــــــــهکانی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و
کـۆکردنهوهی زۆریــنهی ده‌نـگ
زه‌رده‌شت ـــ سه‌لاسی باوه‌جانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و حوکومه‌ته، به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و له قۆناغه جۆراوجۆره‌کان دا تاکتیک گه‌لێکیان به کار هێناوه تا نه‌ک خه‌ڵک بهێننه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڵکو مێشک و بیری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رقاڵ بکه‌ن به قسه‌وباسی هه‌ڵبژاردن، ملمڵانێ ی لایه‌ن و جیناحه‌کانی ناو حوکومه‌ت و ئاکامه‌کانی ئه‌م ره‌وته.
بێ‌شک له‌و کاته‌وه ڕا که باڵی ریفۆرمخواز خۆی به‌هێز کرد، سه‌رده‌مێک بوو که سه‌رکوت و سانسۆڕێکی زۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دا زاڵ بوو، ئه‌م سانسۆڕ و سه‌رکوت و ده‌نگ بڕینانه کارتێکه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه داده‌نا، بهرههڵسهتکاران که زۆرتر رۆڵی رووناکبیریان له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گێڕا به نیسبه‌ت تاک بوونیانه‌وه زۆر به سانایی به شێوه‌ی فیکری و ته‌نانه‌ت فیزیکیش له ناوده‌چوون، که واته هێزێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به سانایی له ناوده‌چوون یاخود رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا که بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و ساحه‌یه‌کی به‌رفراوانی زه‌یینی و جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان کۆکه‌نه‌وه و وه‌ک هێزێک بتوانن له‌به‌رامبه‌ر حوکومه‌ت و سیستمی زاڵ دا راوه‌ستن. ئه‌مه‌ش هۆکار بوو تا رۆحی ره‌خنه و بهرههڵسهت دژی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌هه‌مووی کرده‌وه و به‌رنامه نایاساییه‌کانیه‌وه گه‌شه‌نه‌کات، ئه‌مه‌ش قۆناغێک بوو تژی له سه‌رکوت و کوشتنی رووناکبیران و ئه‌و چینه له خه‌ڵک که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیستم و حوکومهتهیان پێ بوو. زاڵ کردنی که‌ش و هه‌وای سه‌رکوت و سانسۆڕی فیزیکی و فیکری رێگه‌ی به خه‌ڵک و ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵک نه‌ده‌دا که له دژ حوکومه‌ت یان وه‌ک بهرههڵسهتکارێک ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌ساسی و بناغه‌یی ئاراسته‌ی ئه‌و حوکومه‌ته بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاقار به‌ره‌و شوێنێک ملی ده‌نا که پێویستی ده‌کرد ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دژی سیستمن وناوێرن ناره‌زایی خۆیان ده‌رببڕن له بواری ده‌روونی و رۆحییه‌وه به‌تاڵ بکرێن. چونکو به کۆ بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، یه‌که‌م مه‌ترسی له ناو جوغرافیای ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌تی ئیسلامی دروست ده‌کرد، دووهه‌م هه‌مان مه‌ترسی زایه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یدا ده‌کرد و ده‌بووه هۆی ده‌ستێوه‌ردان و خۆتێهه‌ڵقورتانی هێزه‌ی ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
هاوکات له‌گه‌ڵ پێداویستی ئه‌و ده‌م دا باڵی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی به پلانه بهرنامهداڕێژراوهکانی ورده ورده شوێنی خۆی له ناوخه‌ڵک به‌گشتی و جیلی نوێ به تایبه‌تی کردبۆوه.
هێنانی به‌رنامه و پرۆژه‌ی نوێ له بواری راگه‌یاندنی، کولتووری و رووناکبیری که ده‌یتوانی بۆشایی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و کاتی ئێران پڕبکاته‌وه بووه هۆی راکێشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک مه‌یله‌و باڵی ریفۆرم خوازی حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران.
ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س و زۆر لایه‌ن خوێندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر باڵی ریفۆرمی کۆماری ئیسلامی به‌جۆرێک بوو که پلانی نوێ یه بۆ کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌کی حوکومه‌تی ئیسلامییه‌وه داڕێژراوه به‌ڵام راست پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناو حوکومه‌تی ئیسلامی دا پاش مه‌رگی خومه‌ینی به شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی به‌رده‌وام بوو ئه‌مما لایه‌نه‌کانی ململانێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆکبوون که نابێ حوکومه‌تی ئیسلامی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه یان رۆژئاوا دزه‌ی تێبکات. شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات وای کرد تا باڵی به ناو ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی به پێ ی پێویستییه‌کانی ئه‌و رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه بیربکاته‌وه ، بفکرێ و ده‌نگه‌کان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
ورده ورده شه‌پۆلی ئه‌م جه‌ریانه له شاره گه‌وره‌کانه‌وه به‌ره‌و دوورترین ناوچه و گونده‌کانی ئێران بڵاوهپێدرا تا به پان و پۆڕ کردنی ساحه‌ی فیکری و زه‌یینی له ناو خه‌ڵک دا بتوانن لانی که‌م له ناو ساحه‌یه‌کی ملمڵانێ ی وه‌ک پارلمان و پۆستی سه‌رۆک کۆمارێتی دا شوێنی خۆیان بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار یان به وته‌یه‌کی دیکه ئوسوڵگه‌راکان باش ده‌یانزانی که بناغه‌ی فیکری باڵی ریفۆرمخوازیش له‌گه‌ڵ بناغه‌ی فیکری ئه‌وان دا یه‌که، واته له‌سه‌ر حوکومه‌تی ئیسلامی کێشه‌یه‌کی فیکری و ... بوونی نه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌کی حوکومه‌تی ئیسلامیش له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ده‌بێ رق و قین و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان لابه‌رن یا که‌م که‌نه‌وه، له‌م ڕووه‌وه باڵی ریفۆرمخواز ئه‌و مۆهرهیه بوو که توانی بگاته ئامانجی خۆی به‌ڵام له دۆخێک دا باڵی ئوسوڵگه‌رای حوکومه‌ت خۆی رێگه‌ی بۆ ئاوه‌ڵا کرد بوو، به دوو هۆ: یه‌که‌م رق و قینی خه‌ڵکی ی پێ دامرکێننه‌وه، دووهه‌م ئه‌و به‌شه له‌خه‌ڵک (چ وه‌ک تاک و چ به‌کۆ) که دژی سیستمی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌گشتی بوون باڵی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی(به ده‌مامکێکی نوێ و خهمڵاوهوه) به به‌سته‌رێکی باش بزانن و له‌م ڕووه‌وه لایه‌نی ریفۆرمخوازه‌کان بگرن ، که‌وابوو به‌شێک له‌و که‌س وگروپانه‌ی که دژی حوکومه‌تی ئیسلامی بوون ئاشکرا کران.
پرۆسه‌ی گۆڕان له پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و زاڵ بوونی باڵی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی نه‌ک هه‌ر هیچ گۆڕانێکی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی حوکومه‌ت دروست نه‌کرد(چونکو هه‌ر دوو به‌شێک بوون له یه‌ک سیستمی حوکومه‌تی) به‌ڵکو نه‌یاران و ناڕازیانی حوکومه‌تی ئیسلامی ئاشکرا کرد تا هه‌ر یه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک پاسیڤ، په‌راوێز یان بسڕێنه‌وه.
بێگومان ئه‌م قۆناغه له ده‌سه‌ڵاتدارێتی حوکومه‌تی ئیسلامی، ئازادی کولتووری و رووناکبیری و سیاسی له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراو و له‌هه‌مانکاتدا له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئۆرگانه ئه‌منیه‌تییه‌کانی تری حوکومه‌تی ئیسلامی دا هه‌بوو. ئه‌مه تاکتیکێکی کاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکومه‌تی ئیسلامی بوو تا بۆ ماوه‌یه‌کی چه‌ندساڵه گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی که‌م بکرێته‌وه و له ره‌هه‌نده‌کانی تره‌وه و له نه‌هێنییه‌کان دا توێژی بهرههڵسهتکار دهزگیربکرێن و له ساحه‌ی فیکری و سیاسی دا په‌راوێز بخرێن یا بسڕێنه‌وه.
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووبێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و مه‌جلیسی شۆرای حوکومه‌تی ئیسلامی دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و له ئاست سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌دان، ئه‌م تاکتیکه هۆکار بوو تا خه‌ڵک به وره و هێزێکی نوێ بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگ دان ، تا باڵی ئینزاعی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی داخوازی و ویسته‌کانیان جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام ره‌خسانی هه‌لێک بۆ ئازاد هێشتنه‌وه خه‌ڵک وای کرد تا خه‌ڵک له بواری ده‌روونییه‌وه تۆهی بکرێن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان دامرکێته‌وه.
پاش ئه‌م قۆناغه ئۆسۆلگهراکان به هێزی سوپاوه خۆیان بۆ وه‌چنگ خستنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌کانی مه‌جلیس و سه‌رۆک کۆماری ئاماده کرد و به وته‌ی خۆیان شۆڕشێکیان له ناو شۆڕشی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران کردوه.
ئێستاش حوکومه‌تی ئیسلامی به نیسبه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی له ژێر گوشارێکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی دایه، ئاره‌زوو و خواسته‌کانی خه‌ڵک نه‌ک هه‌ر نه‌هاته دی به‌ڵکو دۆخ ته‌نگتر و ئاسته‌م تر ده‌بینن، هه‌ڵاوسانی ئابووری و سه‌رکوتی رۆژنامه‌نووسان وداخستنی رۆژنامه‌کان، گرتنی چالاکوانان و ... له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی حوکومه‌تی ئیسلامی که به‌شێکی زۆری داهاتی خه‌ڵکی هه‌ژاری بۆ ته‌رخان کراوه دۆخێکی ناله‌باریان چێ کردوه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا و له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می حوکومه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مما ئایا گه‌لانی ئێران جارێکی تر ده‌چنه‌وه بۆسه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگ دان و ده‌نگی خۆیان پێشکه‌شی حوکومه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن؟
کاتێک خه‌ڵک له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری یا مه‌جلیسی حوکومه‌تی ئیسلامی ده‌نگ بده‌ن واته حوکومه‌ت و جۆری سیستمیان لاقهبووڵه ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن و هه‌ڵوێستی له‌هه‌مبه‌ر وه‌رگرن ئه‌و جار به‌و واتایه دێ که حوکومه‌ت و جۆری سیستمیان لا قه‌بووڵ نیه، ئه‌مه‌ش له هه‌ر حاڵه‌تێکدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رکی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه جا چی به خراپ بێ چ چاک.
له یه‌که‌م قۆناغی ته‌ئیدی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می حوکومه‌تی ئیسلامی، به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕان نه‌کراو زۆرینه‌ی باڵی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی‌یان ره‌دکرایه‌وه، به وته‌ی خۆیان 25%له‌و ریفۆرمخوازانه‌ی که ده‌نگ وناوێکی ئه‌وتۆیان له ئاست شاره‌کانی خۆیان و ئێران به گشتی نییه ته‌ئیدکران و رێژه‌ی 75% ی ناسراو و به‌ئه‌زموونیان ره‌تکرانه‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ له ره‌دی سه‌لاحییه‌تی باڵی ریفۆرمخواز دا، حه‌ره‌که‌تێکی دژه خومه‌ینی له ناو باڵی ئۆسوڵگهران دا ده‌ستیپێکرد و ته‌نانه‌ت کچه‌زای خومه‌ینی ره‌دی سهلاحییهتکرا، تا باڵی ریفۆرمخوازی حوکومه‌تی ئیسلامی و رێڕه‌وانی رێگه‌ی خومیه‌نی ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌کی به‌رفراوان کرد، ئه‌مه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ تهحرێکی زۆری خه‌ڵکی ئاسایی و به پۆزه‌تیڤ پیشاندانی خومه‌ینی و رێگه‌ی وه‌لایه‌تی موتله‌قه‌ی پێشووی حوکومه‌تی ئیسلامی، له‌و دۆخه دا تاکتیک ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی نوێ حاڵ وهه‌وای هه‌ڵبژاردنی هه‌شته‌م له ململانێیه‌کی زۆر ته‌نگ و هه‌ستیار دا پیشانبهدهن که خه‌ڵک بخاته‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و دۆخه ده‌سکرده‌وه.
کاتێک که شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له لایه‌ن رێڕه‌وانی خومه‌ینی و باڵی ریفۆرمخواز به‌گشتی، رووی له خاوه‌ن دهسهڵاتانکرد، ئه‌و جار هه‌ژمارێکی نه‌زۆر له پاڵێوراوانی ریفۆرمخوازه‌کان ته‌ئیدکران که پلانی نوێیان ئامانج بپێکێ، واته هه‌مان دۆخی ململانێ ی نێوان ئوسوڵگه‌راکان و ریفۆرمخوازه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی ئه‌وه‌نده هه‌ستیار پیشانبده‌ن که خه‌ڵک بکێشێننه پێ ی سندوقه‌کانی ده‌نگ دان، له لایه‌که‌وه خوێندوه وه‌ها بوو که ئه‌گه‌ر ریفۆرمخوازه‌کان تهئیدسهلاحییهت نه‌کرێن ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم بکه‌ن، به‌ڵام له راستی پلان وایه که یه‌که‌م: زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو هه‌ژمارێکی زۆری ریفۆرمخوازانی هه‌مان حوکومه‌تی ئیسلامی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه وهاوکات دژی خومه‌ینی وبنه‌ماڵه‌ی خومه‌ینی هه‌ڵده‌ستن، پاش ئه‌مه بێگومان ده‌بی چاوه‌ڕوانی ناڕه‌زایه‌تی ریفۆرمخوازان و لایه‌نگران و پێره‌وانی رێگه‌ی خومه‌ینی بن که‌وابوو له‌م حاڵه‌ته‌دا یا ده‌بێ چاوپۆشی له ده‌نگ نه‌دانی به‌شێک له‌خه‌ڵک بکه‌ن یا ئه‌وه که به‌شێک له ریفۆرمخوازه‌کان ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌ت بکه‌ن، (ئه‌گه‌رچی له‌م پرۆسه‌یه دا پاڵێوراوانی کورد ده‌توانین بڵێن له باڵی ریفۆرمخوازان دان به‌ڵام ده‌نگ نه‌دانی کورد به مانای قه‌بووڵ نه‌کردنی حوکومه‌تی ئیسلامی دێ وبه‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ نه‌دان له لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌کان به گشتی، به واتای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه له‌سه‌ر ره‌دی سه‌لاحییه‌تی زۆرینه‌ی پاڵێوراوانیان دێ، چونکو له راستی دا باڵی ریفۆرمخوازان خۆیان به‌شێکی جوێ نه‌کراون له حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران) بێگومان له‌به‌ر زۆر هۆکار رێگه‌ی دووهه‌میان بژارد واته ته‌ئیدی به‌شێک له ئه‌و ریفۆرمخوازانه‌ی که له یه‌که‌م قۆناغ دا ره‌دی سه‌لاحییه‌ت کرا بوون، ئه‌م وه‌ڵامه له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ریفۆرمخوازان دا له روویه‌که‌وه ریفۆرمخوازان قه‌ناعه‌ت پێ دێنێ که پرۆتێستۆی هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن و به‌شدار بن له روویه‌کی تره‌وه ئه‌تۆمۆسفێری هه‌ڵبژاردن و ململانێ ی ریفۆرمخوازان و ئوسوڵگه‌راکان وا هه‌ستیار و نزیک پیشانده‌دات تا ئه‌و به‌شه له‌خه‌ڵک که ده‌که‌ونه به‌ره‌ی نه‌یارانی حوکومه‌تی ئیسلامی له ناوخۆی ئێران و هه‌روه‌ها که‌سانی بێ لایه‌نیش تهحرێک به ده‌نگدان بکرێن.
له‌م قۆناغی هه‌ستیاره‌دا که کۆماری ئیسلامی خستۆته ته‌نگه‌ژه‌وه، هه‌ڵبژاردنی هه‌شته‌م و به‌شداری لایه‌نه‌کان و ده‌نگدانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک گرنگی و کارێگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ی حوکومه‌تی ئیسلامی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یش دا، هه‌ر له‌م رووه‌وه‌یه که هه‌ر جار به شێوه‌یه‌ک ده‌نگی خه‌ڵک کۆده‌که‌نه‌وه. رۆژێک به دروست کردنی ناکۆکی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان، رۆژێک ناکۆکی له نێوان شاره‌کان، رۆژێک ته‌حریکی خه‌ڵک له رێ ی سووکایه‌تی کردن به ئایین و نه‌ته‌وه‌یان و تا دوایی.
12-3-2008
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ