به‌رهه‌می شۆرِشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا، درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له په‌ره‌پێدانی نۆرمه‌كانی دیمۆكراتیك زانیوه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له رێكردی ریفۆرماسیۆن، به‌ره‌به‌ره لایه‌نی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك به سه‌رمایه‌داری ده‌دا و بۆ جیهانی كردنی سه‌رمایه، شێوه‌ی"ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه" ی كلاسیك و هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه ناگونجاوانهی وه‌كو پێكهاته دین سالار و سه‌ڵته‌نه‌تی و ئۆتۆكرات و ئۆلیگارشهكانی به كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ ئه‌م بابه‌ته داناوه و گۆرِانكارییهكی بنهرِهتی له‌وانه‌ی وه‌كو كارێكی پێویست و سه‌ره‌كی گرتۆته به‌ر. یه‌كێ له‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌ل و مه‌رجی ئێستاكه، ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا. رژێمه دین سالار وئۆلیگارش و ئۆتۆكراتهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست كه ره‌گ و ریشه‌یه‌كی قووڵی مێژووییان هه‌یه، به بیرورِای فاناتیزمی دینی و پێكهاته‌ی پشت به‌ستوو به ناسیۆنالیزمی ته‌نگ، كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر مه‌زنیان خستۆته به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی دیمۆكراتیك و ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و پێش خستنی شێوه‌ی نوێی حكوومه‌تداری جیهانی. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش تێپهرِبوون و ده‌ربازبوون له‌و له‌مپه‌رانه ببوه به بابه‌تێكی هه‌ره گرینگ و پێویستی ئه‌م ناوچه‌یه. ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین تاكو ئێستاش لێهاتووی و توانای گۆرِانكاری له سه‌ر بنه‌ما دینامیزمه‌كانی ناوخۆییان له خۆیان پیشان نه‌داوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه دینامیزمه‌كانی ده‌ره‌وه خه‌ریكی جێ به جێ كردنی ئه‌م ره‌وته‌ن. بۆیه‌ش قۆناخێكی نوێ به كارتێكردنی جیهانی ده‌ستی پێكردووه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگا بۆ پێشكه‌وتنی هێزه دیمۆكراسی خوازه‌كان خۆش ببوه. هه‌ل و مه‌رجی نوێ ببوه به هۆی دژایه‌تی زۆر له نێوان لایه‌نگرانی گۆرِانكاری و هێزه موحافیزه‌كاره‌كان دا. بێ گومان پێشكه‌وتنه‌كانی مه‌زنی گۆرِهپانی زانست و په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاستی به‌رزی به كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، ده‌ره‌نجامی شۆرِشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌من. ئه‌م ئاستی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیایه دژ به په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان و پێكهاته رووبهناییهكانی خولی "ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه"یه و بۆ هاوده‌نگ بوون و گۆنجان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌ره‌و گۆرِانكاریان دنه ده‌دا. له په‌یوه‌ندی به‌م ئاستی پێشكه‌وتنه‌دا، كاراكته‌ر و تایبه‌تمه‌ندی دژایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش گۆرِانكارییان تێدا كراوه. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م خوله، به دوو شێوه‌ی جیاواز له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی رۆژ دا ده‌رده‌كه‌ون: یه‌كه‌م، له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڤێنی "ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه" و نوێنه‌رانی كۆسمۆپۆلیتیكی سه‌رمایه‌ی جیهانی و دووهه‌م، به شێوه‌ی دژایه‌تی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان به هۆی دوو هێزی ناوبراو، خۆی ده‌نوێنێ. شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك به پشت به‌ستن به‌م دوو مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌دایه. ئاستی ئێستای پێشكه‌وتنی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا و بایه‌خه‌كانی مرۆڤی له دۆخی گه‌شه‌دا سه‌لمێنه‌ری ده‌ربازبوون له‌و نیزامه كۆنانه و گه‌یشتن به خولی بێ ده‌وڵه‌ت و سنووردار كردن و مه‌ودای چینایه‌تیه له سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ری و ئازادی و دادگه‌ری. گرینگی ده‌سپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیك بۆ مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ری قه‌یرانی سیسته‌می گلۆبال، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌ڵنه‌چوون و توندوتیژی نه‌كردن له‌هه‌مبه‌ر كار وكرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا، هه‌ر وه‌ك چه‌په كلاسیكه‌كان، وه‌كو شێوه‌یه‌كی به‌رزی خه‌بات خاڵێكی گرینگ و سه‌ره‌كیه. هه‌روه‌ها یه‌كێ له پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی شێوه و چۆنیه‌تی خه‌باتی نوێ، هێوری و په‌له نه‌كردنه له به‌رامبه‌ری ده‌وڵه‌ت دا. كێشه‌كان نه به هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوێستی شهرِهنگێزانه سه‌باره‌ت به ئه‌و و نه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌كرێن. به پێچه‌وانه، هه‌ر چه‌نده ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر بێ، كێشه و گرفته‌كان زیاتر ده‌بێ و تا هه‌ر راده‌ش كه له باڵاده‌ستی و ئینسیاتیڤی كه‌م ببێ، به هه‌مان ئه‌ندازه كێشه‌كان به‌ره‌و دۆخێكی باشتر ده‌چن. ئه‌م فۆرمۆله له واقیعییه‌ت نێزیكتره. دوور بوون له ده‌وڵه‌ت و یان له كاتی پێویست دا ئاشتیه‌كی سنووردار‌و ته‌سك، له بۆ چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه. مۆدێلی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك خۆی له كاتاگۆرییهكانی چینایه‌تی و نه‌ته‌ویی ده‌وڵه‌ت دا ناگرێ و وه‌هاش كه هه‌موو هیوای به دوارِۆژ بێ و یاخود پشت به بیر و برِوای وشك و ئه‌وانه‌ی رابردوو ببه‌ستێ، نیه. كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك پێویستی به نوێخوازی له شێوه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی دیمۆكراتیك و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌وڵه‌ت و جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه. به تێرِوانینێك به‌و كرده‌وه و گوتارانه‌ی كه به ناوی دیمۆكراسی، وه‌كو دیارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی خولی ئێمه خۆی ده‌نوێنێ، ده‌توانین بڵێین كه ره‌خنه گرتن و تێپهرِ كردنی هه‌ندێ خاڵی تایبه‌ت پێویستیه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه. له دۆخێك‌دا كه دیكتاتۆرانهترین كرده‌وه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی دیمۆكراسی ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌م زاراوه‌یه وه‌كو ئامێرێكی دماگۆژی به كار دێنن، ده‌توانین ئاستی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ دزێو نیشان دانی سیمای ئه‌و ده‌درێن، گۆش بكه‌ین. چیدی خولی دیمۆكراسی كلاسیك كه تا ئاستی خزمه‌ت به چینێكی كه‌مینه و هژمۆنیك دابه‌زیبوو، تێپهرِ بووه. دیمۆكراسی هاوچه‌رخ له ئاستی جیهانی دا و به پشت به‌ستن به سازشكاری هاوبه‌ش مانای گرتووه و وه‌كو سیسته‌مێك كه هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له خۆ ده‌گرێ، په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كێ له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌باتی دیمۆكراتیك به گهرِ خستنی پێناسه‌یه‌كی دروست و راسته له دیمۆكراسی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی. دیمۆكراسی هاوچه‌رخ ته‌نیا به نوێنه‌رایه‌تی بۆ چین و توێژێكی تایبه‌ت سنووردار ناكرێ. به‌ڵكو یه‌كێ له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و گۆرِانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه له نێوان هێزه سته‌م لێكراوه‌كان و هێزه‌كانی هژمۆنیك، و پێك هێنانی دۆخێكی مامناوه‌ندیه له نیوان ئه‌وان دا. له حاڵێك دا كه مه‌شرووعییه‌تی خۆی به ده‌ست هێناوه و له گه‌ڵ یاسا و رێسا جیهانییه‌كانیش دا پرِ گونجاوه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆتایی هێنانه به مه‌شروعییه‌تی نادیمۆكراتیك و ره‌های ده‌وڵه‌ت. دیمۆكراسی سیسته‌مێكی سیاسیه كه له گیر و گرفتی ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه و له رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریان دهگهرِێ. له‌م سیسته‌مه دا كێشه‌یه‌ك نیه كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ. توانا و هێزی چاره‌سه‌ری به مه‌رجی پایه‌به‌ند بوون به فه‌لسه‌فه و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی پشت به‌ستوو به داهێنانی یاسای سروشتی ئه‌و، پێك دێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پێویستی به كه‌لتووری به هێزی رووناكبیری هه‌یه. فێركاری، پایه‌ی سه‌ره‌كی و بنهرِهتی دیمۆكراسیه. نابێ له رێگه‌ی دماگۆژی و ده‌رفه‌ت خوازیه‌وه كه‌ڵكی خراپی لێ بگیرێ. له دیمۆكراسی دا "تابۆ" نیه، به‌ڵكو دیمۆكراسی بۆ خۆی تریاقی هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یه كه له تابۆییهكی توندوتیژ كه‌وتوون. نابێ دیمۆكراسی وه‌كو ئامرازێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی چینێكی تایبه‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك و گرووپێكی دینی به‌كار بهێندرێت. دیمۆكراسی سیسته‌مێكه كه له‌ودا مافی ئازادی دوان و خستنهرِووی كێشه و گرفته‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی تواناكانیان، پارێزراوه. له ده‌وڵه‌تێك دا كه دیمۆكراسی به ته‌واوه‌تی فام نه‌كرابێ و پێناسه‌یه‌كی دروستی لێ نه‌خرابێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، نابێ له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و رێكرده دیمۆكراتیكهكانهی ئه‌و، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. چوونكه ئه‌وه ته‌نها ئه‌بێ به هۆی به‌رفراوان بوونی دماگۆژی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ به‌ندوباری. یه‌كێكی تر له پره‌نسیپه‌كانی دیمۆكراسی ناسینی كه‌سایه‌تی ئه‌وانی دیكه و رێز دانان بۆ مافه‌كانیانه. هۆی سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌خۆشیه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك به هۆی ده‌وڵه‌ت، خۆیان به نوێنه‌ری خودا داده‌نێن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی نارِاسته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ریان چووك و په‌ست بزانن. پله و پایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی دا تووشی بونبه‌ست بووبن، به پێی ئه‌م رێنوێنه زه‌ینیه، هه‌ڵوێستێكی نوێ و زه‌مینه‌سازی پێشكه‌وتنیان كردۆته بنه‌مای كاری خۆیان. رێگه چاره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك، ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می كلاسیك و به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی بهرِێوهبهرێتی ده‌وڵه‌تی و به بێ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ری چین دا، چین و له به‌رامبه‌ری توندوتیژی دا، توندوتیژی و یاخود هه‌ڵوێستێكی له‌م چه‌شنانه‌ی هه‌بێ، ده‌توانێ په‌ره بستێنێ. ئازادی هه‌ر به‌و ئه‌ندازه كه ئارمانجێكی جوان و پاكژی هه‌یه، پێویستیشی به ئامێری جوان و پاكژ هه‌یه. كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی ئه‌و: ئ) كێشه‌ی كورد له ئێران: كێشه‌ی كورد یه‌كێ له كۆنترین گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاسته كه هێشتاش هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌و. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی_دیمۆكراتیكی كورد له ته‌وه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له دا كارتێكراوی گۆرِانكاری ئێستهكانهی ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت رۆڵێكی هه‌ره گرینگیش له‌م ره‌وته‌دا ده‌بینێ. بارودۆخی نوێ پتر له رابردوو هه‌لی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ره‌خساندووه و نه‌قشی ستراتژیكی كورده‌كانی له نوێكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا ئاشكراتر كردووه. خه‌بات له ته‌وه‌ری سیاسه‌تی دیمۆكراتیك و ئاشتی خوازانه‌دا له خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك، رێكردێكی بنهرِهتی و بناغه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان. ئه‌م رێكرده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌ش جێگه‌ی زۆر سه‌رنجه و ده‌بێ گرینگی پێ بدرێت. دیاره ئه‌و سیاسه‌ته هه‌لآنه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێستی فاناتیكی دینی و چینایه‌تی و ... هتد دامه‌زراون رێكردێكی گۆنجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ئابووری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به تایبه‌ت كێشه‌ی كورد ناخه‌نه رِوو.هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش مكورِ بوون له سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه به مانای پێ داگرتنه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان. گرینگی ئه‌م بابه‌ته له كێشه‌ی كورد دا كه تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، پتر دیار ده‌دا. بێ گومان ئێران وه‌كو یه‌كێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه، له ره‌وتی گشتی گۆرِانكاریهكان جوێ ناكرێته‌وه. له به‌ر سیسته‌می دین سالار و پێكهاته‌ی ئایدۆئۆلۆژیكی ئه‌و، ده‌وڵه‌تانی دیكه به بونبه‌ست گه‌یشتوون و توانای وه‌ڵام دانه‌وه و چاره‌سه‌ری و گۆرِان له سه‌ر پێودانگی دیمۆكراتیك له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لتووری و سیاسی و بارودۆخی نائاسایی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تیان، نه‌ماوه. رژێمی ئێران هێشتاش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و شێوه دیكتاتۆری و میلیتاریستی و دژ به دیمۆكراتیكانه‌ی خۆی سووره. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیسته‌می دین سالار، له ره‌وتی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی وه‌كو كۆسپی سه‌ره‌كی له به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی سه‌رمایه‌داری جیهانی دا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌م جۆره تێپهرِ بوون له‌م كێشه‌یه ببوه به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ له ئاستی جیهانی دا. كێشه‌ی كورد له ئێران، به تایبه‌ت، گرینگییه‌كی پتری سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی دیكه هه‌یه. كورد و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و، له ره‌وتی گۆرِانكاری ناوچه دا بارودۆخێكی ستراتژیكیان په‌یدا كردووه. خۆ پارستن له‌و هه‌ڵوێسته كلاسیكه حاشا كه‌رانه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی_ئه‌تنیكی كورد به رێكردی یه‌كێتی ئازاد و دیمۆكراتیكی نه‌ته‌وه‌كان و به دان نان به له‌مێژینه‌ی مێژوویی و نێزیكی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران گرینگ‌ترین هۆكاری پێك هاتن و پێشكه‌وتنی دیمۆكراسیه و رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دیكه خۆش ده‌كا. چ به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری ئیسلامی و چ پاش ئه‌ویش، حكوومه‌تی یۆنیتری فارسی و شۆڤینی مه‌زهه‌بی له هه‌ر جۆره سیاسه‌تی حاشا و ون كردنی مافه‌كان سه‌باره‌ت به كورد درێخی نه‌كردووه و هه‌موو خواست و ویستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆكراتیكی گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به كوشتن و دابرِان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه و تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وامه. به تێپهرِ بوونی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان له ناو چوون و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانیش به مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆكراتیكه‌كانی خۆیان گه‌یشتن. كه‌چی هێشتاش هه‌ر كۆماری ئیسلامی له دیكتاتۆریه‌ت و به كار هێنانی هه‌ر جۆر زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی كورد ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتووه و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جوگرافیای ئێران له به‌ندی زوڵم و جه‌وری رژێمی ئاخوندی دایه. ئه‌وا پێنج ساڵ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میش تێپهرِ بوو، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هێشتا چووكترین هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه و رێگای تیرۆر و به‌رگری له تیرۆریزمی كردۆته رێنوێنی خۆی و به دامه‌زراندنی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ناوه‌كیه‌كان هه‌وڵ بۆ پاراستنی رژێمی دیكتاتۆری خۆی و به مه‌ترسی خستنی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیكی جیهانی ده‌دا. خه‌فه كردنی هه‌ر چه‌شنه ده‌نگی ئازادیخوازی له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و پێشێل كردنی مافه مه‌زهه‌بیه‌كانی دین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه و ناتۆر كردن به حورمه‌تی پێرهوهكانیان و له ژێر پێ نانی مافی ژن و سه‌ركوت كردنی چالاكیه دیمۆكراتیكه‌كان و داخستنی ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان و به‌ستنی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و تیرۆر و كوشتنی خه‌ڵكی شۆرِشگێرِ و ئازادیخواز، له‌و وانانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا به كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌به‌خشێ. له به‌ر ئه‌وه خواستی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ گه‌لی كورد له هه‌ل و مه‌رجێكی ئاوه‌ها دا زۆر به جێ و ره‌وایه و خه‌بات و تێكۆشان له پێناوی ئه‌ودا مه‌شرووعیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بونیات و پێكهاته‌ی یاساكانی هه‌موو رژێمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، له سه‌ر بنه‌مای ره‌ت كردن و به‌رهه‌ڵستكاری له به‌رامبه‌ر مافه‌كان بووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه زه‌مینه‌ی سروشتی بۆ گه‌ڵاڵه كردنی ره‌وته نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و جیاییخوازهكان له نێو كوردانیش دا ره‌خساوه و كاردانه‌وه‌ی سروشتی له هه‌مبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هاوشێوه‌سازی و ئاسیمیلاسیۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش دا به شێوه‌ی بزوتنه‌وه و راپهرِینه ئازادیخوازه‌كان خۆی نیشان داوه. ئه‌مه له حاڵیك دایه كه هه‌ڵوێستی شۆڤینی و چاكترخوازی گه‌لی فارس له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، له گه‌ڵ پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران دا پارادۆكسی هه‌یه و له مێژووی هاوچه‌رخیش دا زه‌مینه‌ی بۆ راپهرِینی گشتگیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م گه‌لانه و به تایبه‌ت گه‌لی كورد له بار و خۆش كردووه. ب)چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی كێشه‌ی كورد له ئێران: یه‌كێ له مه‌سه‌له بنهرِهتیهكانی چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیك، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی فیدراڵ و دیمۆكراتیكه. كورد هه‌موو كاتێ له گۆرِانكاریهكانی مێژووی ئێران دا ده‌ورێكی گرینگ و بنهرِهتی بینیوه و كه‌لتووری ئه‌و یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زه‌نگینی كه‌لتووری ئێران بووه. كورد هه‌تا ئاستی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و به تایبه‌ت فارس له شكڵ گرتنی مێژووی ئێران دا رۆڵی بینیوه. له خولی هاوچه‌رخ دا به هۆی سیاسه‌ته شوڤینیه‌كانی رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران، گه‌لی كورد له مافی پێشكه‌وتنی ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی_كه‌لتووری و هه‌موو ئه‌و مافه سه‌ره‌كیه مرۆڤایه‌تیانه‌ی خۆی بىَ به‌ش كراوه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ش ده‌بێ كورد له‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و دین سالاره‌ی كه بۆته كۆسپی به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی_كه‌لتووری ده‌رباز ببێ و له چوارچێوه‌یه‌كی دیمۆكراتیك دا هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه ره‌واكانی خۆی بدا. ته‌نیا ئه‌م رێكردهیه كه پێشكه‌وتنی ژیانی ئازادانه‌ی گه‌لی كورد گه‌ره‌نتی ده‌كا و ده‌بێ به هۆی گه‌شه سه‌ندنی زمان و كه‌لتووری ئه‌و. گه‌لی كورد له‌م قۆناخه‌دا وه‌كو پێشه‌نگی دیمۆكراسی له ئێران دا رۆڵی خۆی بینیوه و به زانست به‌م رۆڵه مێژووییه،وه‌كو كلیلی چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێده‌كۆشێ. راپهرِینی سێهه‌می ره‌شه‌مه‌ی 1999 و تاوتوێكاری سیاسی ئه‌و له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرِشی ساڵی 57 ی گه‌لانی ئێران و باڵاده‌ستی كۆماری ئیسلامی، ره‌وته كوردیه‌كان به هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیانه‌وه نه‌یانتوانی به‌ره‌نگاری هێرش و قه‌تڵ وعامی ئه‌رته‌ش و سوپا و میلیشای به‌سیج ببنه‌وه و به ناچار بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد و له عێراق دا سه‌قامگیر بوون و ده‌ره‌نجام، رژێمی تئۆكراتی ئێران، كوردستانی داگیر كرد و به‌م جۆره‌ش شه‌به‌ق و كه‌لێنێكی مه‌زنی فیكری و سیاسی كوردستانی داگرت. به كرده‌وه كوردستان له هه‌ر جۆره چالاكیه‌كی حیزبی وه‌ده‌ركه‌وت و به ته‌واوی گۆرِهپانی سیاسه‌ت كه‌وته بن ركێفی رژێم. له لایه‌كه‌وه نه‌بوونی ئامێره جیدیه‌كانی پرِوپاگهنده، بگره له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت كتێب و رۆژنامه‌ش، به ته‌واوه‌تی گۆرِپانی بۆ رژێم چۆڵ كردوو و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی چ له بواری جوگرافیا و چ له ئاستی سیاسی_فیكریه‌وه له نێوان گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزب و پارته كوردیه‌كان دا پێك هێنا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چالاكیكارانی سیاسی نێو جه‌ماوه‌ریش هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێ، یان له به‌ندیخانه كران یان سێداره‌یان بۆ هه‌ڵخرا و ئیدی شه‌پۆلێك له بێده‌نگی سیاسی باڵی به سه‌ر كوردستانی ئه‌م به‌شه دا كێشا. ئه‌م بارودۆخه به شه‌هید بوونی زۆر له كادر و ئه‌ندامانی "كۆمه‌ڵه" و "دیمۆكرات" گه‌یشته دوندی خۆی و شهرِی ئێران و عێراقیش بیانوویه‌ك بوو تاكو ئێران توند‌وتیژتر له جاران گۆپاڵی زوڵمی به سه‌ر په‌یكه‌ری خه‌باتی گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵات دا بكوتێ. ئازاد بوونی باشووری كوردستان له دوای شهرِی عێراق و كوێت و ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییانه كه له‌م به‌شه‌ی كوردستان دا رووی دا له گه‌شه پێدان و باروه‌ر بوونی وشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا رۆڵێكی گرینگی بینی. له‌م نێوه‌نده‌دا پێلێكی مه‌زن له قوتابی زانكۆكان و روناكبیران له پێناوی بووژاندنه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی دا، قۆناخێكی دیكه‌یان له ره‌وتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد ده‌سپێكرد. له كوردستان و له ئاههنگای زانكۆكان دا به ده‌یان وه‌رزنامه و مانگ نامه و هه‌فته‌نامه و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و كۆرِی شیعر دامه‌زران و هه‌زاران لاو و تازه‌لاویان له ده‌وروپشتی خۆیان كۆ كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ر به ته‌نیا ئه‌م شێوه‌ی خه‌باته نه‌یده‌توانی وه‌ڵامده‌ری كێشه‌ی كوردی ئه‌م به‌شه بێت. چوونكه پێك هێنانی رێكخراوێ كه بتوانێ به بیرێكی نوێ و ته‌گبیرێكی سیاسی بێته نێو گۆرِهپانی سیاسه‌ت و خه‌بات، پتر له هه‌ر كاتێكی دیكه پێویست بوو. پێشكه‌وتنی ئیراده‌ی سیاسی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و توندی خه‌باتی حیزبی كرێكارانی كوردستان له باكووری كوردستان و له توركیا و به رێخستنی كاناڵی سه‌ته‌لایتی"ماد تی وی" له لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی خۆی له هه‌ر چوار پارچه دا به دروشمی "كوردستانی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆ"، به ته‌واوی گه‌لی كوردی ورووژاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌بكی وتاری ئه‌ده‌بی له رۆژهه‌ڵات دا چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌ی به خۆ گرت و زه‌مینه بۆ خوڵقانی نه‌سڵی سێهه‌م له رێكخستنی نوێ دا ره‌خسا. له گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خاته‌می وه‌كو سه‌رۆك كۆماری چاكساز و ئاڵاهه‌ڵگری دروشمی ئێرانێكی دیمۆكراتیك و ئه‌و دروشمانه‌ی كه كوردیش مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆی هه‌یه و ده‌بێ پێی بدرێت، ئه‌و نهسڵهش(نه‌سڵی سێهه‌م) پێی نایه نێو گۆرِهپانی باڵبهندیه سیاسیه‌كان تا به‌ڵكو بتوانێ له‌م فه‌زایه بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی كورد كه‌ڵك وه‌ربگرێ. له پێناوی ئه‌و كێشانه‌ی كه له گۆرِپانی سیاسی ئێران دا هاتنه ئاراوه، واتا دۆرِاندنی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرم خوازان و پتر بوونه‌وه‌ی هێزی باڵی راست و باڵاده‌ستی ئێران، ئه‌م نه‌سڵی دینامیكی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییه كه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا خوازیاری به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، تێگه‌یشت كه ده‌بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌دره‌س له ناخی خۆی دا بگهرِێ. ئه‌م نه‌سڵه زانی كه هه‌رچی زووتر و له گه‌ڵ گۆرِانكاریهكانی جیهانی دا، كه به ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م چاوهرِوان ده‌كران، ده‌بێ خۆی بۆ رێكخستن ئاماده بكا و به پێك هێنانی ره‌وتێكی نوێ و مۆدێرِن، وه‌ڵامده‌ری ئه‌و كه‌لێن و دابه‌زینانه‌ی ئه‌م 15 ساڵی دواییه بێ. ئالێره‌دایه كه باس لهمهرِ گرینگی و بوونی نه‌سڵی سێهه‌م ئاشكرا ده‌بێ. هه‌ڵبه‌ت نه به‌و نیازه‌ی كه جوگرافیای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ. به‌ڵكو مه‌به‌ست چه‌مكی سیاسییه‌تی. واتا ئه‌و نه‌سڵه‌ی كه به‌رگری به‌شداری و كاری هاوبه‌ش بێ بۆ پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی دیكه. ئه‌م نه‌سڵه نه‌ك بۆ په‌رله‌مان و به ده‌ست هێنانی كورسی و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر، به‌ڵكو بۆ فره‌چه‌شنی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به ده‌ست هێنانی خواست و ویستی گه‌لی كورد، پێویستیه‌كی مێژوویی بوو. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نیه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. به‌م بۆنه‌شه‌وه مه‌حاڵه كه هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك رێكخراو یا دوو حیزب دا بگونجێن و بپارێزدرێن. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه له سیسته‌می دوو حیزبی ده‌رباز ده‌بێ و به‌ره‌و سیسته‌می گلۆبال_پلۆرالیستی هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ. به سه‌رنج دان به‌م راستیانه، تاك ره‌وه‌ی و قبووڵ نه‌كردنی جۆراوجۆری ره‌نگه‌كان و نه‌بوونی كه‌لتووری دان نان به بوونی یه‌كتر و ... هتد، له‌و بابه‌تانه‌یه كه به راشكاوی له نێو ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا به دی ده‌كرێن. لێره‌شه‌وه به‌راشكاوی ده‌توانین بڵێین كه راپه‌رینه‌كانی به‌ربڵاو و سه‌رانسه‌ری 1999 كه له دوای گیرانی "عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان" رووی دا، زه‌نگی مه‌ترسییه‌ك بوو بۆ ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. دیاره ئه‌ده‌بیاتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ئه‌ده‌بیاتێكی سنووردار و لاوازه. به تایبه‌ت كه له‌ودا هیچ جێگایه‌ك بۆ پلۆرالیسم و هێزبه‌خشین و دنه‌دانی یه‌كتر به دی ناكرێت. لێره‌دایه كه پێویستی به هێزێكی تازه پتر له هه‌ر كاتێكی تر خۆی ده‌نوێنێ. هێزێك به دوور له ده‌مارگرژی و دوگمای ئایینی و ئایدۆئۆلۆژیا رادیكاڵه‌كان. هێزێك كه ئاڵای گه‌نجی و نوێگرایی له به‌رامبه‌ری چه‌مكه كلاسیكه‌كاندا هه‌ڵخا و بیشهكێنێتهوه. ئه‌م نهسڵهش به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ رێكردی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ و هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك هه‌نگاوی پێ شل نه‌كا و به بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی، لایه‌نی گونجاو سه‌باره‌ت به هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كان هه‌ڵبژێرێ و به بیر كردنه‌وه له راستای بایه‌خه نه‌ته‌وه‌یی و جیهانیه‌كانی هاوچه‌رخ دا كه‌لێن و بۆشاییه‌كان دابگرێ و له گۆرِهپانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا رۆڵی خۆی ببینێ. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گۆرِانكاریه دیمۆكراتیكه‌كانی ئێران: ئ)تێپهرِ بوون له سیسته‌می دین سالار پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و پرۆسه‌ی جیهانی بوون له بواره ئابووری و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان دا، گۆرِانكاری زۆری له شێوه‌ی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا دا پێك هێناوه و شێوه‌ی حكوومه‌تیی به رێكخستنێكی نوێ ناچار كردووه. له گه‌ڵ په‌ره سه‌ندنی ئابووری جیهانی، توانا و هێزی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانیش بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا سنووردار كراوه. شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران تا سه‌ره‌تای خولی مه‌شروتیه‌ت، شێوازێكی ره‌ها بوو. پاشان هه‌ندێك گۆرِانكاری تیدا كرا. به سه‌رهه‌ڵدانی شێوه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ئێران، زۆر كه‌لێنی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی نوێ پێك هاتن. به‌رده‌وام بوونی به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر هێزه كلاسیكه‌كان و داكۆكی له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه مۆدێرِنهكان، كۆمه‌ڵگای ئێرانی كرد به دوو به‌ش. هێزه كلاسیكه‌كان كه رۆحانیه‌كان ناوه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌ویان پێك ده‌هێنا، رووبهرٍِووی هێزه مۆدێرِنهكانی رۆژئاواگهرا بوون. نوێكردنه‌وه له بواره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووریه‌كان دا كه‌لێنی قووڵ و به‌رینی خسته نێوان دنیاگه‌رایی و دین گه‌رایی. ره‌وتی ده‌سه‌ڵات گرتنی رۆحانیه‌ت له خولی سه‌فه‌ویه‌كان دا گه‌یشته ئاستێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌یانده‌توانی به سانایی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ئه‌وان بكه‌ن. به‌ڵام مه‌یلی قاجاریه‌كان به مۆدێرِنیزاسیۆن، بۆشاییه‌كی خسته نێوان رۆحانیه‌ت و ده‌وڵه‌ت. نوێكردنه‌وه به سه‌بكی رۆژئاوایی له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌زا شا دا رۆحانیه‌تی خسته ته‌نگانه‌یه‌كی جیدی. مۆدێرِنیزمی پشت به‌ستوو به یاسای رۆژئاوایی، رۆڵی شه‌رعی ئیسلامی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا كهمرِهنگ كرده‌وه. ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویش هه‌ر ئه‌و كاره‌ی به شێوه‌ی سه‌پاندنی سكولاریزم و دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی رۆحانیه‌ت دا ئه‌نجام دا. له خولی كۆماری ئیسلامی دا، رۆحانیه‌ت وه‌كو چینی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتی پاوان كردوو و ده‌سه‌ڵاتداری به سه‌ر خه‌ڵك دا مافی شه‌رعی و ئیلاهی خۆی له قه‌ڵه‌م دا. شۆرِشی 57 كه یه‌كێ له ده‌ره‌نجامه‌كانی مۆدێرِنیزمی په‌هله‌وی بوو، زه‌مینه‌ی بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی دژ به مۆدێرِنیستی كۆمه‌ڵگای سوننه‌تی ره‌خساند. له به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌یلی ئایدۆئۆلۆژیكی موحافیزه‌كاری توانی له به‌رامبه‌ری به
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی
11
له
12
| په‌ڕگه‌ی ڕابردوو
کورته‌یه‌ك
بۆگۆڕینی بیرۆکه به‌رته‌سکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا
په‌ڕه‌کان
لۆگۆی وێبلاگ
زیاتر لهوێبلاگ
|