| عوسمان جه‌عفه‌ری: پژاك تا ئه‌مڕۆش هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان نییه |
|
هه‌ولێر رۆژنامه: له ماوه‌ی پێشوودا نامیلكه‌یه‌ك له‌سه‌ر پژاك بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا ناوی ئێوه وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك هاتووه، ئایا ئه‌وه راسته‌و به گشتی رۆڵتان له پژاك‌و په‌كه‌كه‌دا چۆن بووه؟ |
عوسمان جەعفەری: ئەوەی پەژاك دەیكات لەبەژەوەندی ئێرانە و زەرەر لەگەلی كورد دەدات
سازدانی:هیلال ئیبراهیم
كوردستان راپۆرت: بۆچی كێشەی پەكەكە و هەرێمی كوردستان پەرەی سەندووە و هەندێكجار ئاستێكی نێودەوڵەتیشی وەرگرتووە؟
عوسمان جەعفەری: خوێندنەوەی ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هەیە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یان كێشەی كورد‌و مەسەلەی پەیوەندیدار بەكێشەی كورد، سیستمی نوێی جیهانی كەئەمریكا بەڕێوەبەرایەتی دەكات و ئەو پرۆسەیەی كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە كە زۆر شت و ئاڵوگۆڕی گەورە لەنێو خۆیدا دەگرێتەبەر، قورسایی كوردە، هەرچەند زۆر كەس پێیوایە كە ئاستەنگی زۆر گەورە لەبەرامبەر ئەم پرۆسەیەدا هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆش پێموانییە ئاستەنگی زۆر گەروە و جدی هاتبێتە پێش ئەم سیستمی نوێی جیهانییە، لەنێو ئەم سیستمی نوێیە كە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژرێت، كورد بریتییە لەگرنگترین لایەنەكان و بەبێ كورد پێموانییە ئەو پڕۆژەیە تەواو بێت و سەقەتە، پێشموانییە كە ئەوانەی ئەم پڕۆژەیە دەبەن بەڕێوە دەیانەوێ كۆتایی پێ‌بێنن، واتە كورد فاكتەرێكی ئەساسییە لە بەدیهێنانی ...
درێژه‌ی بابه‌ت...محه‌مه‌د خۆش چێهره: ئاڵۆزی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نێو حوکومه‌تی ئیسلامی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی له ئاست میدیا گشتییه‌کان باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ
گفتوگۆی رۆژنامه‌ی هیوای نوێ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی و هه‌نووکه‌یی له ئێران کوردستان به‌گشتی که‌به شێوه‌ی ژێره‌وه‌یه:
هیوای نوێ: ئێران به گشتی له هه‌ل و مه‌رجێکی ته‌نگی ده‌ره‌کی دایه له هه‌مانکاتدا حاڵه‌تی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می حوکومه‌تی ئیسلامی دۆخێکی ده‌گمه‌ن له ئێران زاڵ کردوه، کێشه له ناو باڵه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی زه‌ق تر بووه‌ته‌وه و گۆڕانی نگاتیڤی به‌خۆوه بینیوه، پرسیارم ئه‌وه‌یه ئایا ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوخۆیی ئێران له‌م هه‌نووکه‌دا به ئاسایی و ساخته‌ده‌زانن یا به‌پێچه‌وانه‌وه ناوه‌ڕۆکیش به‌وشێوه‌یه؟ به‌گشتی لێکدانه‌وه‌تان چۆنه؟
محه‌مه‌د خۆش چێره: کێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی و که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شتێکی واقیعییه و ئاڵۆزییه‌کی یه‌کجار توندیش له‌نێوانیان دا هه‌یه که ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م کێشه و ئاڵۆزییانه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا زه‌قتر ده‌بێته‌وه، دیاره ئاڵۆزی وکێشه له نێوان دوو باڵی جیاوازی سیاسی و ره‌قیب دا که مه‌به‌ستیان ده‌سه‌ڵاتخوازی و گه‌یشتن به کورسی ده‌سه‌ڵاته، شتێکی سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا ده‌یبینین کێشه و ئاڵۆزییه‌کی نائاساییه که به‌چاوخشانێک به مێژووی چه‌ندساڵه‌ی رابردووی ئاڵوگۆڕبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو باڵه‌کانی نێوخۆی حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران دا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که باڵی ئوسوڵگه‌را که ئێستا له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
