به‌رنامه و په‌یرِه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان

پێشه‌كی:
به ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی 21، خولێكی نوێ به ناوی خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك هاتۆته ئاراوه و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا وه‌كو بناغه‌ی ئه‌م خوله گۆرِانكاری ریشه‌یی له پێكهاته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان پێك هێناوه. پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و په‌یوه‌ندی بۆ هه‌مووان ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه كه هه‌ر چه‌شنه زانیاریه‌ك به ده‌ست بهێنن و به سه‌رده‌می سنووردار كردنی زانیاریه‌كان بۆ چینێكی كه‌مینه كۆتایی بهێنن. به‌م جۆره ده‌روویه‌ك كراوه‌ته‌وه بۆ گۆرِانكاری بناغه‌یی له پێكهاته زه‌ینییه‌كانی تاك و ئاكار و هه‌ڵس و كه‌وتی له كۆمه‌ڵگا دا. چیدی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌و چوارچێوه و سنوورداركردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆریتره‌كانی باڵاده‌ست ئازاد بوون و هه‌ل و مه‌رجی رۆشنبیری و وشیارییان بۆ ره‌خساوه.
پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان له‌م خوله نوێیه‌دا، تاوتوێكاریه‌كانی پێشوو له‌مه‌رِ كۆمه‌ڵگا و چینه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كلیشه زه‌ینیانه و سیسته‌مه‌كانی گرێدراوی ئه‌وانی وا لێ كردووه كه ئاورِێك بۆ دواوه بده‌نه‌وه و تۆزێك له خۆیان بكۆڵنه‌وه. هه‌وڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ نوێكردنه‌وه و درێژه‌دان به ژیانی خۆی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شان و له به‌ریه‌ك چوونی ریال سوسیالیزم، ده‌ره‌نجامی ئه‌م ره‌وته‌ن.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه زانیویه‌تی چیدی به رێكرده ئیستیعماریه كلاسیك و نوێیه‌كانی خۆی ناتوانێ له‌و قه‌یرانانه‌ی كه هاتوونه سه‌ر رێگای و بووبن به له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئامانج و ویسته‌كانی، تێپه‌رِ بێت، له سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامه‌كانی
درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ